گه‌لی میسر له ریفراندۆمێکدا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌نده‌کانی ده‌ستور وه‌کو هه‌وڵێکی ڕێگه‌خۆشکه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ڕه‌وا و ئازاد.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌لی میسر به‌شداری له‌و ڕیفراندۆمه‌دا بکه‌ن، که وه‌کو یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه بۆ میسر به‌ره‌و دیموکراسی داده‌نرێت پاش ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه گه‌وره‌یه‌ی که حوسنی موباره‌کی تیايدا ده‌رکرا.
ئه‌و به‌نده ده‌ستورییانه‌ی که ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت ڕێگا ده‌دات هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن و واده‌ی سه‌رۆکایه‌تیش بۆ دوو گه‌ڕی 4 ساڵی سنوردار بکات. هه‌روه‌ها ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی له کۆتایی ئه‌م ساڵدا.
زۆربه‌ی گروپه سیکولاره‌کان و خه‌باتکارانی ڕیفۆرمخواز تیایدا سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب عه‌مر مو‌سا و محه‌مه‌د ئه‌لبرادعی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دژی به‌نده دهستورییهکانن. هه‌ردووکیان خواستی سه‌رۆکایه‌تییان هه‌یه.
به‌رهه‌ڵستانی ئه‌و به‌ندانه ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنێکی ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌تێکی ناڕه‌وا ده‌دات ته‌نها به دوو لایه‌ن ئه‌ویش پارتی دیموکراتی نیشتیمانی به‌ڕێز موباره‌ک و پارتی ئیخوان ئه‌لموسلمین. به‌رهه‌ڵستان داوا له گه‌لی میسڕ ده‌که‌ن ده‌نگی نه‌رێ به‌و به‌ندانه‌ی ده‌ستور بده‌ن.
ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیش له‌و به‌ندانه ده‌که‌ن ده‌ڵێن ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ته‌نها درێژه به ڕۆڵی له‌شکری ده‌دات.