ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت بڕیاره له کۆتایی مانگی پـێـنجدا یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـازبکرێت له‌وه‌تای ڕووخاندنی حکومڕانی له مێژه‌ی حوسـنی موباره‌ک.
وه‌زیری کاروباری په‌رله‌مانی و گه‌شه‌کردنی ناوخۆ به ڕۆژنامه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که‌وا کاندیده‌کان سێ هه‌فته‌یان له به‌رده‌مدایه بۆ ناونووسکردن و پاشـان 45 ڕۆژیان بۆ هه‌ڵمه‌تگێڕان هه‌یه.
له لای خۆیانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایانی له‌شـکری میسر ده‌ڵێن بواری کاندیدێتی بۆ سه‌رۆکایه‌تی له 10 ی مانگی سێ‌دا واڵا ده‌بێت. پاشـان بڕیاره کۆمیته‌یه‌کی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن ته‌واوی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری‌بکات.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی له‌شـکری میسر به‌ڵێنیان دابوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له مانگی شه‌شی داهاتوو سـازبدرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داواکاری خۆپـیشـانده‌ران بۆ په‌له‌کردن له گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵـکانی مه‌ده‌نی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیـیان پـێشخست.