دادپرسه میسریه‌که‌ی که سه‌رۆکایه‌تی دادگایی‌کردنی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشووی میسر ده‌کات ، پرۆسه‌که‌ی تا 5ی مانگی 9 دواخست و هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا به ڕاگرتنی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی بۆ پرۆسه داهاتۆکه‌ی گوێگرتن.
داپرسه‌که له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا هه‌روه‌ها بڕیاریدا دادگایی‌کردنی سه‌رۆکی پێشوو و حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی وه‌زیری پێشوی ناوخۆ پێکه‌وه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌لعه‌دلی و شه‌ش کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس تاوانبارکراون به فه‌رمانی کوشتنی خۆپیشانده‌ران. دادگاییکردنه‌که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کۆتایی پێهات به‌هۆی ئاژاوه له ناو ژوری دادگاکه و تا 5ی مانگی 9 دواخرا.
به‌ڕێز موباره‌ك له رۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م دادگا ئاماده بوو له سه‌ر قه‌ڵه‌وێره‌یه‌کی نه‌خۆش ڕاکشابوو به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاماده‌بوونی له سه‌ره‌تای دادگایی‌کردنیدا له 3ی مانگی 8دا.
و بێگوناهی خۆی ڕاگه‌یاند له هه‌موو تۆمه‌ته‌کانی ئاڕاسته‌ی کران که بریتیه له کوشتنی 850 خۆپیشانده‌ر له میانه ڕاپه‌رینی میسریـیه‌کان ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی له ده‌سه‌ڵات.
سه‌رۆکی پێشووی میسر هه‌روه‌ها دووچاری تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی ده‌سه‌ڵات بۆته‌وه.
کوڕه‌کانی عه‌لا و جه‌مالیش هاوتاوانن له که‌یسه‌که‌دا و نکوڵیان له‌و تۆمه‌تانه کردووه. و هه‌ردووکیان له پاڵ باوکیان له پشتی قه‌فه‌زێکی ئاسنێنه‌وه ڕاوه‌ستابوون.