سه‌دان خۆپیشانده‌ری میسڕی به‌رامبه‌ر فه‌رمانێکی له‌شکر وه‌ستانه‌وه بۆ کشانه‌وه له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره.
ئه‌م به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یه‌ش له سێیه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌کانیانه دژی سه‌رکرده‌ی له‌شکری میسڕ هه‌روه‌هاش داواکردنی دادگای کردنی زیاتری گه‌نده‌ڵکاران.
خۆپیشانده‌ران له پشت به‌ربه‌ستی ته‌لی دڕکاوییه‌وه دروشمی دژه سه‌رکرده‌ی له‌شکری میسڕ محه‌مه‌د حوسه‌ین ته‌نتاوی ده‌ڵێنه‌وه، که سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری ده‌کات بۆ بڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌که له‌و کاته‌وه‌ی له مانگی دووی ڕابوردوودا سه‌رۆکی وڵاته‌که حوسنی موباره‌ک ده‌رکرا.
خۆپیشانده‌ران له‌و مه‌یدانه هه‌ر مانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شکری میسڕ له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند ئه‌وان ئاماده‌ن هێز به‌کار بهێنن بۆ چۆڵکردنی شوێنه‌که تا ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبکاته‌وه.
له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌رچاوه‌کانی ته‌ندروستی له میسڕ ڕایانگه‌یاند له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران دوو که‌س کوژراون و به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌سیش بریندار بوون. ته‌له‌فیزیۆنی ڕه‌سمی میسڕ له زاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ڕایگه‌یاندووه 1 که‌س کوژراوه‌و 71 که‌سیش بریندار بوون.