جێگری سه‌رۆکی میسر ده‌ڵێت حکومه‌ت چیتر له توانایدا نه‌ماوه به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه درێژخایانه‌ی مه‌یدانی سه‌ره‌کی قاهیره بێده‌نگ بوه‌ستێت، له کاتێکدا به سه‌دان هه‌زار که‌س له ڕۆژی سێشه‌ممه جارێکی تر کۆبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی له‌مێژینه‌ی میسر حوسنی موباره‌ک.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی میسر له زاری جێگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمانه‌وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و قه‌یرانه‌ی 16 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به خۆپیشاندانی دژه موباره‌ک له مه‌یدانی ته‌حریر ده‌ستیپێکرد پێویسته به زووترین کات کۆتایی پێبێت.
سوله‌یمان ئه‌م قسانه‌ی له دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ سه‌رنووسه‌رانی کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌ی میسری کرد.
ئاژانسی MENA ڕایگه‌یاند که به‌ڕێز سوله‌یمان به په‌یامنێرانی گوت که خه‌باتکارانی دژه موباره‌ک و که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه سه‌ته‌لایتییه‌کان هاووڵاتیانی میسری هانده‌ده‌ن نه‌چن بۆ کاره‌کانیان و ژیانی ڕۆژانه‌یان شێواندووه. ئه‌و که‌ناڵه سه‌ته‌لایتیانه‌ی تاوانبار کرد به‌وه‌ی بێ ڕێزی به میسر ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان به‌رێت.