له ڕۆژی 16 ی مانگی دوودا، ته‌نانه‌ت له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه ده‌نگی دا بۆ پـشتیوانیکردن له پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوری واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، هاوکات هێزه چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی سوریا هه‌ڵیان‌کوتایه سه‌ر ئۆفیسه‌کانی سه‌نته‌ری میدیا و ئازادی ئاخافتن له دیمه‌شق و ده‌سـتیان به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه و که‌لوپه‌لی جۆراوجۆردا گرت، له‌وانه کۆمپـیوته‌ره‌کانی سه‌نته‌ره‌که و هه‌روه‌ها 16 ڕۆژنامه‌نووس و بڵاگـکاران و چالاکوانانی ئازادی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به سه‌نته‌ری میدیای ئازادی ئاخافتنی سوریـیان ده‌سـتگیرکرد.
پاش دوو ڕۆژ ئه‌و حه‌وت ژنه‌ی ده‌سـتگیرکرابوون، ئازادکران، به‌ڵام 9 پـیاو له نێویاندا مازن ده‌روێشی سه‌رۆکی سه‌نته‌ری میدیا و ئازادی ئاخافتنی سوری له گرتووخانه‌دا هێڵرانه‌وه.
به گوێره‌ی کۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان، سه‌نته‌ری میدیا و ئازادی ئاخافتنی سوری ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی هه‌بووه له گه‌یاندنی زانیاریـیه‌کان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ڕۆژانه له نێو سوریادا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بیانی ڕێگه‌ی چوونه نێو سوریایان به ته‌واوی لێ‌قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت.
سه‌نته‌ری ئاماژه پـێدراو ته‌نها ڕێـکخراوی ناحکومه‌تیـیه له سوریادا سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی میدیا و ده‌سـت‌گه‌یشتن به ئنته‌رنێت و هه‌روه‌ها چاودێری میدیا ده‌کات له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا.
له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی ڕاوێژکاری به سه‌نته‌ری میدیا و ئازادی ئاخافتنی سوری به‌خشی و له مانگی ده‌ی هه‌مان سـاڵدا مازن ده‌روێشی سه‌رۆکی ئه‌م سه‌نته‌ره خه‌ڵاتی ڕۆڵاند بێرگه‌ری بۆ شکۆمه‌ندی مرۆڤ وه‌رگرت.
سوزن ڕایس نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر من به شانازیـیه‌وه پـێشـوازیم له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد بۆ پـێدانی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ڕاوێژکاری به سه‌نته‌ری سوری بۆ میدیا و ئازادی ئاخافتن. ئه‌م سه‌نته‌ره دڵسۆزه داکۆکیکاره له مافه‌کانی مرۆڤ که یه‌که‌مین ڕێـکخراوی ناحکومه‌تی بنکه له سوریادایه و یه‌که‌م جاربوو له ده‌روازه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پـێشـوازی لێـکرا.
ئه‌م سه‌نته‌ره ڕێزی لێ‌گیرا بۆ پشـتیوانی و داکۆکیکردنی له ئازادی ئاخافتن و هه‌روه‌ها په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له بری توندوتیژی به‌ره‌وپـێش برد وه‌ک ئامرازێـک بۆ کۆتایی‌هێنان به ئازار و ناڕه‌حه‌تی هاوڵاتیانی سوری.
سوزن ڕایس نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی له‌مڕۆدا مازن ده‌روێشی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میدیا و ئازادی ئاخافتنی سوری ده‌سـتبه‌سه‌ره. هه‌روه‌ها 7 کارگێڕ و کارمه‌ندی هه‌مان ئه‌م سه‌نته‌ره به هه‌مان شێوه له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه ده‌سـتبه‌سه‌رکران به‌بێ هیچ مۆڵه‌تێـکی ڕێگه‌پـێدانی یاسایی بۆ ده‌سـتگیرکردنیان و هه‌روه‌ها به‌بێ هیچ دۆزێـک له دژیان.
ده‌سـتگیرکردنی ئه‌م کارمه‌ندانه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره په‌رده له ڕووی دوو ڕوویی حکومه‌تی سوریا هه‌ڵده‌ماڵێت، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که ئیدیعای دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سیاسی سوریدا ده‌کات، هاوکات پـیاوکوژانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که‌سانی ئۆپـۆزسیۆنی سوری ده‌سـتگیرده‌که‌ن و ده‌یانکوژن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ندکردنی مازن ده‌روێش و کارمه‌ندانی سه‌نته‌ری میدیا و ئازادی ئاخافتنی سوری و هه‌روه‌ها هه‌زارانی دیکه سه‌رزه‌نشت ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی له سوریا ده‌سـتگیرکراون و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای ده‌سـتبه‌جێ ئازادکردنیان ده‌کات.