هه‌موو سـاڵێـک حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 50 هه‌زار ڤـیزهی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات که ڕێژه‌ی کۆچـکردنیان بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نزمه. ئه‌م پـرۆگرامه به ڤیزه‌ی جۆراوجۆری خۆبه‌ختی ده‌ناسرێت یان ڤیزه‌ی کارتی سه‌وز، ئه‌وه‌ی له ڕێـگه‌ی ڕاکێـشـانهوه ده‌رده‌چێت و ئه‌م پـرۆگرامه له لایه‌ن کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ڕێـگه‌ی پـێدراوه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێبه‌جێی ده‌کات. هه‌ر که‌سێـک له نێو یه‌کێـک له‌و وڵاتانه‌دا بژی و خوازیاری کۆچـکردن بێت بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕێـگه‌ی وه‌رگرتنی پـرۆگرامی ڤیزه‌ی ههمهجۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و که‌سه ده‌بێت سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی پـرۆگرامهکه بکات له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشـانه: www.dvlottery.state.gov .
خۆناونووسکردن بۆ به‌شـداریکردن له پـرۆگرامی ڤیزه‌ی جۆراوجۆری خۆپهخت بۆ سـاڵی 2013 له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 4 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد و هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه 5 ی مانگی یازده ده‌بێت.
ده‌یڤد دانهیو جێـگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڤیزه گوتی چه‌ند گۆڕانکاریـیه‌ک له پـرۆگرامی ئه‌مسـاڵدا هه‌ن. یه‌که‌مین وڵاتانی باشوری سودان و پـۆڵۆنیا به‌شـداری له پـرۆگرامی ڤیزه‌ی سـاڵی 2013 دا ده‌که‌ن، واته به‌شـداری له پـرۆسه‌ی ڕاکێشـانی خۆبه‌ختی ڤیزه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێژه‌ی به‌رزی کۆچـکردن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چیتر وڵاتی به‌نگلادیش مافی به‌شـداریکردنی له پـرۆگرامهکهدا نابێت و هه‌ر بۆیه به‌شـداری له پـرۆگرامی په‌یوه‌ستی ئه‌مسـاڵدا ناکات و ده‌بێت هه‌موو به‌شداران له ڕێـگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی پـێشـتر ئاماژه‌مان پـێدا داواکاری وه‌رگرتنی ڤیزه پـێشـکه‌ش بکه‌ن. واته ته‌واوی پـرۆسه‌که له ڕێـگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئنته‌رنێته‌وه ده‌بێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆناونووسکردنهوه هه‌تا ده‌گاته پـرۆسه‌ی واده‌ی چاوپـێـکه‌وتن، هه‌ر بۆیه کارێـکی زۆر گرنگه داواکارانی ڤیزه ژماره‌ی خۆناونووسکردنهکانیان هه‌ڵبگرن و بیپارێزن.
ده‌یڤد دانهیو ده‌ڵێت داواکارانی ڤیزه‌ی کۆچکردن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانن ته‌نها له‌سه‌ر ڕه‌وشی داواکاریـیه‌کانیان له ڕێـگه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئاماژه‌پـێدراو بزانن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر داواکارانی ڤیزه ناویان له ڕێـگه‌ی پـرۆسه‌ی ڕاکێشـانی خۆبهختهوه ده‌رچوو ده‌بێت ئه‌و که‌سـانه سه‌ردانی هه‌مان ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڕۆژ و شوێن و هه‌روه‌ها کاتی چاوپـێـکه‌وتنی ڤیزه‌کانیان ده‌ستبکه‌وێت.
" هۆکاری ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ڕێـگه له سـاخته‌کاری بگیرێت و پـرۆسه‌ی ئاگادارکردنی داواکارانی ڤیزه له ڕێـگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئنته‌رنێته‌وه به‌و جۆره ئێمه ڕه‌وانه‌کردنی زانیاری په‌یوه‌ست بۆ ده‌سـتی که‌سـانی په‌یوه‌ندیدار کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها داواکارانی ڤیزه ئه‌وه‌ی ژماره‌ی مامه‌ڵه‌که‌ی لای خۆی ده‌پارێزێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سه کۆنتڕۆڵی ته‌واوی پـرۆسه‌ی داواکاری ڤیزه ده‌کات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌تا کۆتایی پـرۆسه‌که."
هه‌ر که‌سێـک ئه‌وه‌ی داواکاری ڤیزه پـێشـکه‌ش ده‌کات و ئیمه‌یڵی بۆ هات و تیایدا داوای لێـبکرێت پـێشـکهی پاره بدات، ئه‌وا فێڵ و سـاختهکاریـیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شـداربووانی پـرۆسه‌ی خۆبه‌ختی داواکردنی ڤیزه بێ پاره‌یه. به‌ڵام داواکارانی ڤیزه ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌رده‌چێت ڕه‌نگه پاره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزه‌کانیان لێبسه‌ندرێت، ئه‌ویش له باڵیۆزخانه یان کونسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌و کاته‌دایه هه‌ڵبژێردراوان له‌و ده‌مه‌دا له نێو ئه‌مه‌ریکادان. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی داواکاری بۆ گۆڕانکاری له بارودۆخی یاسایی‌یان پـێشـکه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سـانه به جیا ڕێنمایی‌یان به‌ده‌ست ده‌کات که چۆن پاره‌ی ڤیزه‌ی هه‌مه‌جۆری کۆچبه‌ری بۆ بانقی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به پـۆسـتدا ڕه‌وانه بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌بێت داواکارانی ئه‌م جۆره ڤیزه‌یه ئاگاداری ئه‌وه بن که پـڕکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێـکی فۆرمی داواکاریـیهکه به تایبه‌ت ناوی منداڵه‌کان به ته‌واوی پـڕ بکه‌نه‌وه، به پـێچه‌وانه‌وه ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی بێبهشـکردنی داواکاره‌که.
دووباره ناونیشـانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ش: www.dvlottery.state.gov .