له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا حکومه‌تی ئێران ده‌ستیکردوه به هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی، هاوکاتی نزیکبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له هاوڕاییه‌ک بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت ومڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه که ڕۆژئاوا وای داده‌نێت ئێران به نهێنی خه‌ریکی دروستکردنی چه‌کی ناوکیه.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی ئێران له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی بۆ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر چۆنیه‌تی پێناسه‌کردنی سه‌رکه‌وتن، وه ده‌شڵێت هه‌ندێک وڵات هه‌ن خوازیارن پێگه‌ی ئه‌مریکا له سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌ییدا لاواز بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ریش هه‌ڵوێستێکیان هه‌بێت مانای پشتیوانکردنی کۆماری ئیسلامی نییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:25 خوله‌كه.