به درێژایی 10 مانگی ڕابردوو له یه‌مه‌ندا خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری له پـێناو ڕووخاندنی حوکمڕانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به‌رده‌وام‌بووه. زۆر جار هێزه‌کانی سه‌ر به سـاڵح ده‌که‌ونه شه‌ڕوپـێـکدادانی خوێناویدا له‌گه‌ڵ پـیاوانی چه‌کداری خێڵه‌کان و ئه‌و که‌سـانه‌ی که له سوپا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و پـشتیوانی له خۆپـیشـانده‌ران ده‌که‌ن له شـاره گه‌وره‌کانی یه‌مه‌ن. جاروباریش له باشوری یه‌مه‌ندا میلتانه په‌یوه‌نداره‌کان به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی شارۆچکه‌کاندا ده‌گرن. له ئاکامی چه‌ندان مانگ له توندوتیژی پـتر له 80 هه‌زار له دانیشـتوانی هه‌رێمی زنجبار ناچاربوون ماڵ‌وحاڵیان به‌جیبهێڵن و په‌نا بۆ پارێزگاکانی دراوسێ به‌رن.
به گوێره‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له یه‌مه‌ندا و له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی خۆپـیشـاندانه‌کان له مانگی دووی ڕابردووه‌وه، نزیکه‌ی 400 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. گوته‌بێژی ڕێـکخراوه‌که جه‌لیل وه‌ضاح ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له باشور و هه‌رێمی ئه‌ڕحه‌ب کوژراون ڕه‌نگه زۆر زیاتر بن. ناوبراو ده‌شڵێت ڕێـکخراوه‌که‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌کانی چه‌ندان زیندانی سیاسی که تیایاندا هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت و شاری ته‌عزی دووه‌م شـاری گه‌وره‌ی یه‌مه‌ن مافی ئه‌و زیندانکراوانه‌یان پـێشـێلکردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ڕاپـۆرته‌کانی په‌یوه‌ست به هێرشه‌کان له دژی خه‌ڵـکانی سیڤیلی یه‌مه‌ن. ئه‌مه‌ریکا توندوتیژی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان سه‌رزه‌نشت ده‌کات و داواش له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی دان به‌خۆدابگرن.
ڕازی‌نه‌بوونی سه‌رۆک سـاڵح بۆ ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ڕه‌وشی ته‌ناهی یه‌مه‌نی تێـکداوه و وڵاته‌که‌شی زه‌وتکردووه له ده‌رفه‌تی جێـگیرکردنه‌وه‌ی ئاشـتی و هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێـکی نوێ له ده‌رئه‌نجامدا. ڕه‌وشی ئابوریش به‌رده‌وام ڕوو له خراپـبوون ده‌کات له سایه‌ی گوشـاری خۆپـیشـاندانه په‌ره‌سه‌ندووه‌کان و زیادبوونی که‌لێن و په‌رتبوون له سه‌رانسه‌ری یه‌مه‌ندا. گرانیـیه‌کی زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان، ئه‌و کاره‌ی که زیانی له هه‌موو خه‌ڵـکانی یه‌مه‌ن داوه. هاوکات له‌به‌ر خراپـبوونی ڕه‌وشی ئابوری، وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن وازیان له وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه هێناوه یان به‌رفراوانکردنی کاروباریان له یه‌مه‌ندا ڕاگرتووه.
درێژه‌کێشـانی ڕه‌وشی بێ ته‌نایی سیاسی و نه‌بوونی دڵنیایی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سه‌رکردایه‌تی یه‌مه‌ن، بوون به مایه‌ی بنکۆڵـکردنی چاکسـازیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری به شێوه‌یه‌کی به‌رپـرسـانه و بنکۆڵـکردنی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و کاروباری باج و که‌مکردنه‌وه‌ی پـشـتگیری حکومه‌ت بۆ نرخی کاڵاکان.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆک سـاڵح به ته‌ن ئاینده‌ی یه‌مه‌ن و باشی خه‌ڵـکی یه‌مه‌نه‌وه بێت، ئه‌وا ده‌بێت ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتپـێشـخه‌ری ڕاده‌سـتکردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌ختی سه‌رۆکایه‌تی خۆشـده‌کات که له چوارچێوه‌ی ده‌سـتپـێشـخه‌ری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو سـازبدرێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له به‌ڕێز سـاڵح ده‌کات که به‌بێ دواخستن به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات. ته‌نها ئه‌و کاته‌ش خه‌ڵـکانی یه‌مه‌ن ده‌توانن پـێـکڕا کێشه بێ شوماره‌کانی که به‌رۆکی ڵاته‌که‌یانی گرتووه چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.