Accessibility links

په‌سه‌ندکردنی سـزاکانی سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن کۆنگرسه‌وه‌


وێنه‌یه‌کی سه‌ته‌لایت ده‌زگایه‌کی پـێتاندنی یۆرانیۆمی ئێران نیشـان ده‌دات که‌ له‌ نزیـک شـاری قومه‌، 25 ی نۆی 2009

وێنه‌یه‌کی سه‌ته‌لایت ده‌زگایه‌کی پـێتاندنی یۆرانیۆمی ئێران نیشـان ده‌دات که‌ له‌ نزیـک شـاری قومه‌، 25 ی نۆی 2009

سه‌رۆک براک ئۆباما یاسایه‌کی مۆرکردووه‌ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕابردوودا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ لایه‌ن کۆنگرسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ په‌سه‌ندکرا و سزاکانی نوێ به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت. ئامانجی ئه‌م یاسایه‌ زه‌وتکردنی سه‌رچاوه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیـیه‌ له‌ ئێران، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ڕێگرتن له‌ هه‌ندێک له‌ مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی دارایی ده‌ره‌کی و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌گوزاری په‌یوه‌ست به‌ بواری وزه‌ و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیراندا.

سه‌رۆک و کۆنگرس هاوڕان له‌ ئامانجیان بۆ په‌نابردن بۆ ئه‌م سزایانه‌ و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ ، له‌ پـێناو ڕازیکردنی ئێران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان له‌مه‌ڕ پرۆگرامی ناوکی خۆی بداته‌وه‌.

له‌ نێو ڕێوشوێنه‌کانی دیکه‌ی په‌یوستدا، هاوکات سزا نوێـیه‌کانی ئه‌مریکای سه‌ر ئێران ئاستی سزاکان به‌رینتر ده‌کات، که‌ تێـیدا هێزی سوپای پاسداران ده‌کاته‌ ئامانج و هه‌روه‌ها به‌ تایبه‌ت ڕێگه‌ به‌ سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌دات ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن‌ یان ئاگادارن و ڕۆڵیان له‌ پـێشێلکاریـیه‌کانی دژ به‌ مافه‌کانی مرۆڤی ئێرانی یان ئه‌ندامانی خانه‌واده‌کانیاندا هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی 12 ی مانگی شه‌شی ساڵی 2009 پـیاده‌کران .

له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی مۆرکردنه‌که‌دا، سه‌رۆک براک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یاسای نوێی سزاکانی سه‌ر ئێران" پشتگیری به‌رین و هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو حیزبی دیموکرات و کۆماری، بۆ به‌رپرسیارکردنی ئێران ده‌خاته‌ ڕوو:"

" من خۆشحالم به‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ بریاره‌ مۆربکه‌م و بیکه‌مه‌ یاسا که‌ هه‌ره‌ توندترین سزاکانی دژ ئێرانه‌، ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا کۆنگرسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌سه‌ندی کردبێت، که‌ بڕیاری سزا گشتگیره‌کانی به‌رپرسیارکردن و سه‌رمایه‌ گوزاری بانقی سه‌ر ئێران له‌خۆده‌گرێت‌."

له‌ وته‌که‌یدا، هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ گوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌" کار له‌گه‌ڵ هاوبه‌شا‌نی خۆیدا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ر‌ی هه‌و‌ڵه‌کانی په‌یوه‌ست بکاته‌ ئه‌وپه‌ڕی و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌ویکردنی چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماتی له‌مه‌ڕ نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ند به‌ پرۆگرامی ناوکی ئێرانی."

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خانم هێله‌ری کلنتن ئاماژه‌ی ئه‌وشی دا یاسا نوێـیه‌که‌، پـێشێلکاری به‌رده‌وامی حکومه‌تی ئێرانی بۆ مافه‌ بنچینه‌یـیه‌کانی هاوڵاتیانی خۆی ده‌خاته‌ ڕوو. ده‌شڵێت ساڵیک دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ دژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕژانه‌ نێو شه‌قامه‌کان، له‌و ده‌مه‌وه‌ ڕابه‌رایه‌تی ئێرانی به‌رده‌وامه‌ له‌ پـێشێلکردنی هه‌ره‌ ئه‌رکه‌ بنچینه‌یـیه‌کانی حکومه‌ت و مافی ئاخافتنی ئازادانه‌ی له‌ هاوڵاتیانی خۆی زه‌وت کردووه ‌و هه‌روه‌ها مافی گردبوونه‌وه‌ی بێ ترس و پـیاده‌کردنی دادوه‌ری یه‌کسانیش." ئێمه‌ پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌کانی کۆنگرس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بۆ ئه‌م پـێشێلکاریـیانه‌ی حکومه‌تی ئێرانی ڕابکێشن و هه‌روه‌ها وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رپرسیارکردنی ئێران په‌یوه‌ست به‌ ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی بۆ رێزگرتن له‌ مافی هاوڵاتیانی خۆی."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG