نه‌سرین سوتوده یه‌کێـک له داکۆکیکه‌رانی هه‌ره به‌ناوبانگی که‌مپـێنه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ و چالاکوانی سیاسی هه‌نووکه له تاران به تۆمه‌تی تاوانه‌کانی دژ ئاسایشی نیشتیمانی دادگایی ده‌کرێت. خاتوو سوتوده دایکی دوو منداڵه و له سێپته‌مبه‌ره‌وه ده‌سـتگیرکراوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی لێـکرابوو ئه‌گه‌ر له داکۆکیکردن له گیراوه‌کان به‌رده‌وامبێت. له‌و ده‌مه‌وه له زیندانی تاکه که‌سی دانراوه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک مانی له خواردن گرتبوو وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێـک له‌سه‌ر ڕه‌وشی به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین.
ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ ده‌ڵێت دادگایکردنی نه‌سرین سوتوده " ته‌نها نموونه‌یه‌کی تره له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی دڕندانه‌یی حکومه‌تی ئێرانی دژ به پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ که خه‌بات ده‌که‌ن له پـێناوی جێبه‌جێـکردنی کاره‌کانیان له سیسـتمێـکی ناقانونی پـڕ له که‌م و کوڕیدا." ئه‌منستی ئاماژه ده‌دات به پارێزه‌رانی تری ناوداری مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک شیرین عیبادی و شادی سه‌در و محه‌مه‌د مسـته‌فایی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که بوون و له‌و ده‌مه‌ی که‌سانی دیکه‌ی وه‌ک محه‌مه‌د سه‌فی زاده بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن زیندانی کرابوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌ر ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن دوابه‌دوای دادگایـیکردنی خانم سـوتوده 5 پارێزه‌رانی تریان " به تۆمه‌تی تاوانه‌کانی دژ ئاسایش و پـێشـێلکردنی بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌سـتگیرکرد. " ده‌زگاکانی میدیا ڕاپـۆرتیان داوه 3 له 5 که‌سانی بریتین له سارا سه‌باغیان و مریه‌م کیان ئێرسی و مریه‌م کارباسی له به‌ندیخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی له 14 ی مانگی یازده ده‌سـتگیرکران. دووانه‌که‌ی تریان به ڕۆزا غاره‌چورلو و محه‌مه‌د حسێن ناسراون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پی جه‌ی کراولی ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا" ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی هه‌راسانکردن و گلدانه‌وه و به‌ندکردنی داکۆکیکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ."
کراولی ده‌ڵێت: " ئێمه تێده‌گه‌ین دادگاییـکردنی پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ نه‌سرین سوتوده به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌بێ شه‌فافیه‌ت و بێ پـرۆسه‌یه‌کی ڕه‌وایانه له‌سه‌ر بنه‌مای قانونی ئێرانی ئه‌نجام ده‌درێت. پـێویسته ڕێبه‌رانی ئێرانی تێبگه‌ن که هه‌وڵه‌کانیان بۆ بێده‌نگکردنی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی هاوڵاتیانی هاوڕێـکانیان ده‌که‌ن پـشـتگوێ ناخرێن."
به‌ڕێز کراولی ده‌ڵێت " ئێمه دووباره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی داوای ده‌سـتبه‌جێ ئازادکردنی تێـکڕای زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان ده‌که‌ین که بریتین له‌وانه‌ی به‌هۆی داکۆکیکردن له به‌ندکراوان و یاخود قسه‌کردنیان دژ به پـێشـێلیـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ زیندانی کراون. ئێمه داوا له ئێران ده‌که‌ین ئه‌و مافانه بداته وڵاتیانی که بۆ تێـکڕای خه‌ڵـکی سه‌رانسه‌ری جیهان مسۆگه‌ر کراوه."