ڕیچارد هۆڵبرۆک که یه‌کێـکه له دیپـلۆماته هه‌ره لێـهاتوو و به‌ڕێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که خزمه‌تی به وڵاته‌که‌ی گه‌یاندووه وه‌ک ئاشـتیخواز له ژماره‌یه‌ک له شه‌ڕه هه‌ره سه‌خته‌کان له ماوه‌ی چه‌نده‌ها سه‌ده له ته‌مه‌نی 69 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دیپـلۆماسیـیه‌تی نایابی باڵیۆز هۆڵبرۆک بریتی‌بوو له خۆشه‌ویستی بۆ وڵاته‌که‌ی و به‌هاکانی، وه به‌کارهێنانی هه‌موو ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی له توانایدا هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و باشـکردنی ڕه‌وشی ژیانی خه‌ڵـکی.
له میانه‌ی کاره‌که‌یدا هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر نزیکه‌ی هه‌موو وڵاتێـکی جیهان هه‌بووه. هه‌روه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن به ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن دوای کۆچـکردنی هۆڵبرۆک گوتی" هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیـیه‌وه له ڤێتنام هه‌تاکو ڕۆڵی مێژوویی بۆ هێنانه دی ئاشـتی له به‌ڵقان و هه‌تاکو دواترین هه‌ڵمه‌تی له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان باڵیۆز هۆڵبرۆک یارمه‌تی دابوو له دروسـتکردنی مێژوومان و به‌ڕێوه‌بردنی ئێسـتاکه‌مانی پـڕ له مه‌ترسی و پاراسـتنی دوا ڕۆژمان."
له سـاڵی 1962 دا له‌سه‌ر داواکاری سه‌رۆکی ئه‌و سه‌رده‌مه جۆن که‌نه‌دی له گه‌نجان بۆ خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌یان ڕیچارد هۆڵبرۆکی تازه ده‌رچووی زانکۆی هاندا بۆ چوونه ناو کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه. له میانه‌ی سـاڵه‌کانی به دوایدا هات و جێ په‌نجه‌ی له‌سه‌ر نزیکه‌ی هه‌موو کیشوه‌رێـک به‌جێهێشـتووه. وه‌ک دیپـلۆمات له میانه‌ی شه‌ڕی ڤێتنام له سـایگۆنه‌وه ده‌سـتیـپێـکرد وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌کانی ئاشـتی له مه‌غرب کاری ده‌کرد، له دوایـیدا وه‌ک باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌ڵمانیا. ئه‌و ته‌نها که‌سیش بوو که پـۆستی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بگرێته ده‌ست له دوو هه‌رێمی جیاوازی جیهان، ئه‌وانیش ئاسیا و ئه‌وروپا.
له سـاڵی 1995 دا ڕیچارد هۆڵبرۆک به هاوکاری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پـێشـووی سوید کارڵ بڵدت ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتیان به لایه‌نه به شه‌ڕهاتووه‌کانی به‌ڵقان مۆرکرد که په‌یمانی ئاشتی دایتۆن و کۆتایی‌هێنانی به شه‌ڕی بۆسـنیای لێـکه‌وته‌وه.
وه‌ک باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـچارد هۆڵبرۆک کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به‌ڕێوه‌برد بۆ وتووێژ له‌سه‌ر ئایدز له ئه‌فه‌ریکا که یه‌که‌مین جار بوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی گشـتی بکات.
هه‌ره دواترین پـۆستی ڕیچارد هۆڵبرۆکی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک باراک ئۆباما بووه له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتاندا.
سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت" ئه‌و پـێشـکه‌وتنه‌ی ئێمه له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان به‌ده‌سـتمان هێناوه تا ڕاده‌یه‌کی گه‌وره به‌هۆی جه‌ختی بێ وێنه‌یی ڕیچارد هۆڵبرۆکه‌وه بووه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌وڵدانی له پـێناوی به‌ده‌سـتهێنانی ئاشـتی و ئاسایش."
سه‌رۆک ده‌شڵێت" ملیۆنه‌ها که‌س هه‌ن له سه‌رانسه‌ری جیهان که به‌هۆی کاره‌کانی هۆڵبرۆک له مردن ڕزگاریان بووه و ژیانیان باشـتر بووه. له ئاکامی ماوه‌ی نیوه‌ی سه‌ده‌ی خزمه‌تی نیشـتیمانی باڵیۆز ڕیچارد هۆڵبرۆک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئارامتر و جیهانیش پارێزراوترێـک بووه.