Accessibility links

هاوبه‌شیکردنه‌ی حکومه‌تی ئاواڵا


خانم هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ میانه‌ی کۆنگره‌ی سـاڵانه‌ی هاوبه‌شیکردنه‌ی حکومه‌تی ئاواڵا له‌ به‌ڕازیلیای پایته‌ختی به‌ڕازیل وتاری خۆی پـێشکه‌ش ده‌کات، سێشه‌ممه‌ 17 ی چواری سـاڵی 2012

خانم هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ میانه‌ی کۆنگره‌ی سـاڵانه‌ی هاوبه‌شیکردنه‌ی حکومه‌تی ئاواڵا له‌ به‌ڕازیلیای پایته‌ختی به‌ڕازیل وتاری خۆی پـێشکه‌ش ده‌کات، سێشه‌ممه‌ 17 ی چواری سـاڵی 2012

هه‌نووکه‌ 55 وڵات وا به‌شـداری له‌م ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌دا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی چاره‌کێـکی خه‌ڵـکانی جیهان له‌خۆده‌گرێت. به‌ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای سیڤیل هه‌ر حکومه‌تێـک هه‌نگاوی کۆنکرێتی خۆی دیاریکرد

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕازیل به‌م دوایـیانه‌ پـێـکه‌وه‌ میوانداری یه‌که‌مین کۆنفرانسی ئاست به‌رزی هاوبه‌شیکردنی حکومه‌تی واڵایان له‌ شـاری به‌ڕازیلیا له‌ وڵاتی به‌ڕازیل سازکرد. هه‌نووکه‌ 55 وڵات وا به‌شـداری له‌م ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌دا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی چاره‌کێـکی خه‌ڵـکانی جیهان له‌خۆده‌گرێت. به‌ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای سیڤیل هه‌ر حکومه‌تێـک هه‌نگاوی کۆنکرێتی خۆی دیاریکرد، ئه‌وه‌ی بۆ ئاواڵاکردنی ده‌روازه‌ی خۆی به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵات بدرێته‌ هاوڵاتیـیان و کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن و هه‌روه‌ها دیموکراسی پته‌و بکرێت.

له‌ ده‌سپـێـکی ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌که‌دا سه‌رۆک باراک ئۆباما ڕوونی کرده‌وه‌ مه‌به‌ست له‌م هاوبه‌شیکردنه‌ی حکومه‌تی ئاواڵا بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ تایبه‌ته‌کانه‌ له‌ پـێناو بره‌ودان به‌ شه‌فافیه‌ت و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بزواندنی به‌شـداریکردنی سیڤیلی، ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌م له‌ ڕێـگه‌ی هاریـکاریـیه‌کی تایبه‌تی نێوان حکومه‌تان و کۆمه‌ڵـگای سیڤیل. وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕوای ته‌واوی هه‌یه‌ که‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی حکومه‌ته‌کانیان شه‌فافیه‌تی تێدایه‌ ئابوریـیه‌کانیان ئاواڵایه‌، ئه‌وا کۆمه‌ڵـگا واڵاکان هه‌تا دێت گه‌شه‌ ده‌که‌ن.

به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و حکومه‌تانه‌ی خۆیان له‌ ڕای گه‌شـتی ده‌شارنه‌وه‌ و بیرۆکه‌ی شه‌فافیه‌ت و خواستی هاوڵاتیان بۆ ئازادی مه‌زنتر ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌و حکومه‌تانه‌ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری تێیدا زیاتر زه‌حمه‌ت و سه‌خت ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی پاوانکردنی چالاکی ئابوری ده‌ده‌ن گه‌شه‌کردن بۆیان هه‌تا دێت سه‌خت ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمه‌ڵـگایانه‌ی بڕوایان وایه‌ ده‌توانن به‌ ڕووی بیرۆکه‌کان و که‌لتوره‌کان بیروباوه‌ڕه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی له‌وه‌ی خۆیان جیاوازه‌ به‌ داخراوی بمێنـنه‌وه‌ بۆیان ئاشـکرا ده‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئنته‌رنێتدا، ئه‌وان دواده‌که‌ون، هاوکات ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌ ده‌سـتپـێشـخه‌ری هاوبه‌شیکردنی حکومه‌تی شه‌فافه‌وه‌ کردووه‌ کاری زیاتر بکه‌ن له‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵێن بده‌ن.

بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وان به‌ڵێنه‌کانیان به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و زۆرێـک له‌م وڵاتانه‌ هه‌نووکه‌ به‌ڵێنه‌کانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بنه‌سه‌ر. بۆ نمونه‌ وڵاتانی شیلی و ئستۆنیا و ئیسرائیل و ئیتاڵیا و ئوردن و پـیرۆ و ڕۆمانیا و ئیسپانیا و هه‌روه‌ها تانزانیا، ئه‌مانه‌ هه‌موویان ماڵپه‌ڕه‌کانیان دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیانه‌وه‌ زانیاریـیه‌ گشـتیـیه‌کان بخه‌نه‌ به‌رده‌م هاوڵاتیانیان. هه‌ر له‌ ئاماره‌کانی تاوانه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا ده‌گاته‌ دارایی حزبه‌ سیاسیـیه‌کان و بوجه‌کانی خۆجێی.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وابه‌سـته‌یی ئه‌و 26 ده‌ستپـێشـخه‌ریـیه‌یه‌ که‌ به‌ مه‌به‌سـتی زیادکردنی ده‌سـت‌پاکی گشتی و بره‌ودان به‌ به‌شـداریکردنی گشـتی و باشکردنی خزمه‌تگوزاریـیه‌ گشـتیـیه‌کان و هه‌روه‌ها کاری چاکتر ده‌کات له‌ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ گشـتیـیه‌کان.

ته‌کنه‌لۆجیا‌ نوێـیه‌کانی وه‌ک تۆڕی ئنته‌رنێت ئامرازه‌کانی داهێنانی دابینکردووه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ به‌رپـرسیارکردنی حکومه‌تان. له‌ ئه‌مڕۆدا ده‌توانرێت بڕێـکی مه‌زنی زانیاریـیه‌ گشـتیـیه‌کان له‌ ڕێی ماڵپه‌ڕ و ئنته‌رنێته‌وه‌ بخرێته‌ به‌رده‌ست.

هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ گوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ نیازه‌ هه‌رچی له‌ توانایدایه‌ بیکات بۆ یارمه‌تیدان له‌وه‌ی که‌ هاوبه‌شیکردنی حکومه‌تی شه‌فاف بکاته‌ پـێشـه‌نگێـک بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی سه‌ده‌ی 21 هه‌مین سه‌رده‌می واڵایی و شه‌فافیـیه‌ت و به‌رپـرسیارێتی و ئازادی و دیموکراسی و هه‌روه‌ها ئاکامه‌ پـڕ سووده‌کانه‌ بۆ خه‌ڵـکانی هه‌موو شوێنێـک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG