ڕۆژی 16 ی ئازاری سـاڵی 1988 جه‌نگی نێوان ئێران و عێراق له هه‌شته‌مین سـاڵی خوێناویدای بوو. له به‌ره‌کانی پـێشوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ی عێراقی بوو نزیک سـنووری ئێران. بۆمبـبارانێـکی خه‌ستی ئاسـمانی و هه‌روه‌ها تۆپـبارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ی 50 هه‌زار که‌سی هه‌ژاند و هاوڵاتیانی ناچارکرد بچنه ژێر زه‌مین. له ئێواره‌دا فڕۆکه هه‌لیکۆپـته‌ره‌کان و هه‌روه‌ها جه‌نگیـیه‌کانی عێراقی کیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد.
نوری حه‌مه عه‌لی زیندوو ماوێـکی کیمیابارانه‌که ڕه‌وشه ترسـناکه‌که‌ی دوای کیمیابارانه‌که ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان و منداڵان ده‌سـتیان به گیاندان کرد و په‌ڵه هه‌وری چـڕی کیمیابارانه‌که له زه‌وی نیشـتبوو. ژماره‌یه‌کی زۆر له منداڵان له که‌ناری جاده‌که به‌جێهێڵدرابوون و هه‌روه‌ها که‌سـانی به ته‌مه‌نیش. ئه‌م خه‌ڵـکانه ڕایانده‌کرد و پاشـان له هه‌ناسه‌دان ده‌که‌وتن و گیانیان ده‌سـپارد.
نزیکه‌ی 5 هه‌زار پـیاو و ژن و هه‌روه‌ها منداڵانی کورد له‌و کیمیابارانه‌دا کوژران، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حسێنه‌وه ئه‌نجامدرا. هاوکات له کیمیابارانه‌که‌ی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌دا نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌سی دیکه به سه‌ختی برینداربوون و بینایی‌یان له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها سیما و ڕوخسـاریان به خراپـی شێوا. کیمیابارانه‌که خۆراک و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی ژه‌هراوی کرد. پـسـپـۆڕانی پـزیشـکی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان تۆمارکردووه زیندووماوانی دوای هێرشه‌که کیمیاویـیه‌که به‌ده‌ست ئاسـته‌کانی ڕوو له زیادبوونی شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن و نه‌خۆشـیـیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه ده‌ناڵێنن. هه‌روه‌ها به‌رزی ڕێژه‌کانی منداڵ له‌بارچوون و نه‌زۆکیش له نێو ژناندا.
کیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه لادانێـک نه‌بوو له نه‌ریتی ڕژێمی سه‌دام حسێن یان کارێـکی بێ چاره‌یی ئه‌و ڕژێمه نه‌بوو که له‌و جه‌نگه‌دا چه‌قی بوو، به‌ڵـکو کیمیابارانه‌که به‌شێـک بوو له شـاڵاوی ناسراو به ئه‌نفال که مه‌به‌سـتی سه‌دام حسێن له‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ کوشتن و هه‌روه‌ها ده‌ربه‌ده‌رکردنی هاوڵاتیانی باکوری عێراقی زۆرینه کورد بوو. عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به عه‌لی کیمیاوی ئامۆزای سه‌دام حسێن به‌هۆی ڕۆڵی له‌م کۆکوژیـیه‌دا ناوبراو له لایه‌ن دادگایه‌کی عێراقی بۆ تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی حوکمی مه‌ر‌گ درا و له 25 ی مانگی یه‌کی سـاڵی 2010 دا له‌سێداره درا.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له سـاڵی 1994 دا له لایه‌ن گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بڵاوکرایه‌وه گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی له شـاڵاوی ئه‌نفالدا به لای که‌م 50 هه‌زار یان ڕه‌نگه نزیکه‌ی 100 هه‌زار کورد کوژرابن. کیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها شـاڵاوی ئه‌نفال وه‌بیرهێنه‌رێـکی خوێناوی تۆقاندنه ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ڕق و کینه و سته‌مکار ده‌توانێت به مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێت،" هه‌ر بۆیه نابێت جیهان هه‌رگیز ئه‌م کاره‌سـاته له یاد بکات."