ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـدانی به‌کتریای کوشنده‌ی ناسراو به ئیکولی (E.COLI) ئه‌وه‌ی 18 هاوڵاتی ئه‌وروپایی کوشـتووه، جۆرێـکی نوێـیه و پـێشـتر هه‌رگیز له گۆڕێ‌دا نه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند تاقیکردنه‌وه به‌رایـیه‌کانی جیناتی ئه‌و به‌کتریایه ئاماژه ئه‌وه ده‌ده‌ن که له گۆڕانی دوو جۆری جیاوازی به‌کتریای ئیکۆلی دروست بووه و جیناتی کوشـنده‌ی له‌خۆ گرتووه.
شاره‌زایه‌کی سه‌لامه‌تی خۆراک له ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی گوتی ئه‌م جۆره دروسـتبووه‌ی ئه‌و به‌کتریایه چه‌ندان خه‌سڵه‌تی جۆراوجۆری هه‌یه و وای له به‌کتریاکه کردووه زیاتر کوشنده بێت و مادده‌ی تۆکسینی ژه‌هراوی به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه پـتر له 1500 که‌س له 9 وڵاتی ئه‌وروپادا به‌هۆی ئه‌م به‌کتریایه‌وه که به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه نه‌خۆش که‌وتوون.