کاربه‌ده‌سـتان له کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ده‌ڵێن له پارێزگای کیڤۆی باشوری وڵاته‌که تانگه‌رێـکی نه‌وت وه‌رگه‌ڕاوه و ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا زیاتر له 200 که‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به لایه‌نی که‌م 190 که‌سی دیکه‌ش سـووتاو و بریندارن.
خاچی سوور و کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که ده‌ڵێن شه‌وی هه‌ینی ئه‌و تانکه‌ره به خێرایی به ناو گوندی (سانجی) نزیک سنووری کۆماری کۆنگۆی دیموکرات له‌گه‌ڵ بوروندی لێـیخوڕیوه و سه‌رئه‌نجام وه‌رگه‌ڕاوه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگه‌ڕانی تانکه‌ره‌که خه‌ڵکی به ده‌به و قاپه‌وه دابریونه‌ته سه‌ر تانکه‌ره‌که به‌و نیازه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی لێی‌ده‌ڕوات بۆخۆیانی کۆبـکه‌نه‌وه، به‌ڵام له ناکاو تانکه‌ره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و بڵێسه‌ی ئاگر ئاوایی گونده‌که‌ی گرتۆته‌وه هاوکاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکێـکی زۆریش سه‌رقاڵی بینینی یاریـیه‌کانی مۆندیال بوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته پـشـتڕاستیان نه‌کردۆته‌وه هۆکاری وه‌رگه‌ڕانی تانکه‌ره‌که یاخود ته‌قینه‌وه‌ی چی بووه. هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن تانکه‌ره‌که خێرایی کردووه به‌و نیازه‌ی پـێشـی پاسێـک بداته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن ڕه‌نگه جگه‌ره‌یه‌ک یان ده‌نگه شقارته‌یه‌ک هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ش بووبێت.
هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قوربانیانی ڕووداوه‌که‌یان له‌و گونده دور ده‌سـته بۆ نه‌خۆشـخانه‌کان گواسـتۆته‌وه.
پـێشـبینی ده‌گرێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانه‌کان پـتر بـبێت به‌هۆی هه‌ندێـک له برینداره‌کان زۆر سووتاون.