ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا باس له‌وه ده‌کات که گه‌مارۆ ئابووریه‌کانی سه‌ر ئێران کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر باری ئابووری وڵاته‌که‌ی و داوا ده‌کات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا عێراق له‌و سیسته‌می سه‌پاندنی سزایانه‌دا لابه‌رێت.
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هیچ گومانیکی تیادا نییه ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریانه کاریگه‌ریی ده‌بێت به‌سه‌ر عێراق و به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشه‌وه.
به‌لای دکتۆر گۆرانه‌وه، ئه‌و داوایه‌ی عێراق ئاساییه، به‌ڵام ده‌شڵێت مه‌رج نییه ئه‌و داویه‌ی به‌غدا جێبه‌جێبکرێت و چونکه ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن به مه‌به‌ستی ڕاگرتنیه‌تی له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی و له‌به‌ر عێراق ئه‌و سیاسه‌ته جیهانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئێران هه‌یه ناگۆڕدرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی وتووێژه‌که بن، که ماوه‌که‌ی 6:22 خوله‌که.