Accessibility links

په‌رله‌مانتار سائیر عه‌بدولئه‌حه‌د: ڕووداوه‌کانی پارێزگای دهۆک ئاماده‌کاریان بۆ کرابوو

  • Ahmad Barzani

شاری دهۆک.

شاری دهۆک.

په‌رله‌منتارێکی مه‌سیحی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕووداوه‌کانی پارێزگای دهۆک به "کاره‌سات" ناوده‌بات و ده‌ڵێت "ترسمان هه‌یه‌ که له پاشه‌رۆژدا کاره‌ساتێکی تر ڕوبداته‌وه."

په‌رله‌مانتار سائیر عه‌بدولئه‌حه‌د ئۆگه‌ستین ده‌ڵیت هێرشه‌کانی پارێزگای دهۆک کارێکی هه‌ڕه‌مه‌کی نه‌بوون و ئاماده‌کاریان بۆ کرابوو وه زیان به مه‌سیحیه‌کان گه‌یشتووه.

دکتۆر سائیر عه‌بدولئه‌حه‌د هه‌روه‌ها گوتی که هه‌رێمی کوردستان بۆته نمونه‌ی پێکه‌وه ژیان له عێراق و ناوچه‌که‌دا و داوای له رێبه‌رانی هه‌رێم کرد که ڕێوشوێنی یاسایی بگرنه به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که هێرشیان کردۆته سه‌ر موڵکی مه‌سیحیه‌کان.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار سائیر عه‌بدولئه‌حه‌د، فایلی ده‌نگی لای چه‌پی ئه‌م ڕوپه‌له کیلک بکه.

XS
SM
MD
LG