به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانی کاروباری سوریاوه نه‌بوونی بڕیارێک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هۆکاره بۆ درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و به‌رده‌وامیدان به توندووتیژیه‌کان.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت هۆکاریکی تریش نه‌بوونی وتارێکی هاوبه‌شی ئۆپزسیۆنی سوریایه بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که و ده‌شڵێت به له‌شکری کردنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی گه‌لی سوریا ده‌شێت وه‌ک هۆکاریکی تر لێی بڕوانرێت.
دکتۆر نه‌بی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت ڕێکه‌وتنێکی نهێنی هه‌یه له نێوان دیمه‌شق و مۆسکۆدا ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی درا دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، ئه‌وا ڕژێمی ئێستای سوریا داوای له‌شکری ڕوسیا و له‌وانه‌شه ئێرانیش بکات بۆ داگیر کردنی وڵاته‌که.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:32 خوله‌که.