سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، پڕۆژه‌یه‌کی ئاماده‌کردووه تا بیخاته به‌رده‌ست په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاووتوێکردن و ده‌نگدان له‌سه‌ری و تایبه‌ته به جوگرافیای سنوره‌کانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت کاتێک ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌گاته په‌رله‌مان پێویستی به گفت و گۆیه‌کی زۆر هه‌یه له‌سه‌ری تا بتوانرێت ده‌نگی پێویست بۆ په‌سه‌ندکردنی به‌ده‌ست بێت.
دکتۆر فه‌وزی ده‌شڵێت هیواداره ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراقدا مۆرکراون ڕۆڵی خۆیان ببینن له ده‌نگداندا له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که بۆ له ئێستادا سه‌رۆکی عێراق ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشکه‌ش ده‌کات و ئایا په‌یوه‌ندی به‌و قسه‌یه‌وه هه‌بووه که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به شاندی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی گوتبوو جێبه‌به‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق لای سه‌رۆکی عێراقه و هه‌موو شتێک لای سه‌ره‌ک وه‌زیر ته‌واو بووه، دکتۆر سامان فه‌وزی ده‌ڵێت پێی وانیه وابێت و ئه‌وه‌ش که وایکردووه سه‌رۆکی وڵاته‌که له ئێستادا ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشکه‌ش بکات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیاریکردنی نوێی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی عێراق و وه‌ک ده‌ڵێت له‌وانه بوو ئه‌گه‌ر پێشتر بیکردایه ڕووبه‌ڕوی ڤیتۆی یه‌کێک له جێگره‌کانی ببوایه‌ته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:41 خوله‌که.