ڕۆژی 17 ی ئه‌م مانگه ئه‌و واده‌یه ته‌واو ده‌بێت که دانراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سیاسی عێراق و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی ده‌سه‌نرێته‌وه وه داواکراوه
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا که له هه‌ولێر کرا ، ڕیبه‌رانی عێراقی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌که‌دا (تاڵه‌بانی، بارزانی، سه‌در، عه‌لاوی، نوجه‌یفی) ته‌نها 15 ڕۆژیان وه‌ک واده دا به نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر تا له ڕێی جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتنی هه‌ولێره‌وه کێشه‌ی سیاسی عیراق چاره‌سه‌ر بکات.
دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌وبڕوایه‌دایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واده‌که‌ش بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق درێژبکرێته‌وه ئه‌وا هه‌ر ناتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی عێراق بکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پێویستی به دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌یه و په‌رله‌مانی عێراقیش تا ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش له پشوی فه‌رمی خۆیدایه‌تی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:57 خوله‌که.