دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن ناکۆکی له نێوان نوێنه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا هه‌ن له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی سه‌رۆکی لیژنه‌کانی ناو په‌رله‌ماندا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان فه‌وزی ده‌شڵێت ، له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا ، ئه‌ندامێکی نوێ سوێندی یاسایی خوارد که جێگه‌که‌ی هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه له په‌رله‌ماندا، وه ده‌شلێت هێشتا جێی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مان سامی شۆڕش ، پڕ نه‌کراوه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌که نێردراوه بۆ دادگای فێدراڵی عێراق.
له مانگی یازده‌دا سامی شۆڕش که نوێنه‌ری شاری هه‌ولێر به نه‌خۆشی مرد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیشتی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:24 خوله‌که.