ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی په‌ناپارێزی په‌رله‌مانتاری ده‌کات له ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه له ده‌مێکدا ئاماده‌کاریه‌کان ده‌کرێن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی عێراق.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره هێنده‌ی تر کێشه سیاسیه‌کان ئاڵۆز ده‌کات و کارێکی وه‌های کرد له ده‌می یادکردنه‌وه‌که‌ی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵماناندا که هه‌ر ڕۆژی دوو شه‌ممه له هۆڵی په‌رله‌ماندا کرا ، سه‌رکرده‌کانی عێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به ناڕاسته‌وخۆ له وتاره‌کانیاندا تیر و توانج له‌یه‌ک بگرن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فه‌وزی ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئه‌و مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌ی په‌ناپارێزیه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:44 خوله‌که