هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌به‌رده‌م ئاڵ و گۆڕی کابینه‌ی حکومه‌تدایه ، به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا هه‌یه.
ده‌مڕاستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت لایه‌نه‌که‌ی گه‌یشتۆته بڕیاری خۆی بۆ مانه‌وه وه‌ک هێزێکی ئۆپزسییۆن و به‌شداری ناکات له کابینه‌ی حه‌وتدا و بڕیاریشه به وردی چاودێری کاروباره‌کانی حکومه‌ت بکات.
دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ده‌شڵێت له ده‌می ڕووداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی دوودا باس له پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان ده‌کرا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردن، به‌ڵام نه‌کرا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به میکانیزم بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، دکتۆر بابه‌کر ده‌ڵێت پێی وانییه حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا ڕژد بن له هه‌نگاونان بۆ چاکسازی به‌و شێوه‌یه‌ی داواکراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:17 خوله‌که.