ئاماده‌کاریه‌کان به‌رده‌وامن بۆ سازدانی کۆنگره نیشتیمانیه‌که‌ی عێراق و واش بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لێژنه‌ی ئاماده‌کایه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کتری خۆی بکات.
دکتۆر سه‌عید خۆشناو ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ته‌گه‌ره‌ی له پێشه وه‌ک ئه‌و هه‌وڵه‌ی له ئارادایه بۆ بچوککردنه‌وه‌ی کۆنگره‌که بۆ دیدارێکی سیاسیانه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر خۆشناو ده‌شڵێت له‌مڕۆی عێراقدا ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌موو شتێکی قۆرغ کردووه بۆ خۆی و ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌وڵی ڕژد ده‌دات بۆ کردنی کۆنگره‌که لایه‌نی ئه‌لعێراقیه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:46 خوله‌که.