کۆبونه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئاستی جیا جیا له نێوان گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و عێراقدا به‌رده‌وامن و هاوکاتن له‌گه‌ڵ شیانی کۆتایی هاتنی ئه‌رکی له‌شکریی ئه‌مریکا له عێراقدا.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هێشتا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی گفت و گۆ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا نه‌کراوه ، به‌ڵام ناکرێت له سۆنگه‌ی سیاسیه‌وه تاوتوێی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس ده‌شڵێت هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقی ته‌واو ئاماده نین به‌رپرسێتی ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا له ئه‌ستۆ بگرن و ده‌شڵێت بۆیه پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه له عێراقدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕۆژ شاوه‌یس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی5:00 خوله‌که.