وا بڕیاره کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانی به به‌شداری لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق به‌ڕێوه بچێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه و ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی عیراق، و زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌کانی پێسوتردا که کراون و ئه‌نجامێکی کۆنکرێتیان نه‌بووه.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌کرێت و زۆرێکیش له لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی ده‌ده‌ن.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس ده‌شڵێت بایکۆتکردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه‌وه به مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیره تا داواکاریه‌کانی ئه‌لعێراقیه جێبه‌جێبکات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی وه‌ک سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌یاد عه‌لاوی وه‌ک سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه چه‌ندێک ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و لایه‌نه‌کانیان بن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت "پێویسته وابێت و خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کات و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی لیسته‌کانیشیان هه‌ر هه‌مان چاوه‌ڕوانیان لێیان هه‌یه و ئه‌گه‌ریش وا نه‌که‌ن ئه‌وا گه‌لی عێراق حوکمێکی تریان به‌سه‌ردا ده‌دات".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:45 خوله‌که.