وا بڕیاره شاندێکی باڵا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا لایه‌نه‌کانی تری عێراق چه‌ندێک ڕژدن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر مۆر کراون.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر خۆشناو ده‌شڵیت له ساڵی 2003 ه‌وه کورد له عێراقدا هه‌میشه ویستویه‌تی ته‌واوی کێشه‌کان له ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام گرفته‌که له‌وه‌دایه وابه‌سته‌یی لایه‌نه‌کانی تری عێراقی به‌دی ناکرێت له‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی دێنه ئاراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:33 خوله‌که.