له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زۆربوونی فشاره‌کان بۆسه‌ر حکومه‌تی سوریا، قه‌یرانی ئابوریش له‌و وڵاته‌دا که شه‌پۆلی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتویه‌تیه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ده‌کرێت ئه‌و ئاماژه و نیشانانه‌ی له وڵاتانی وه‌ک سوریا و لیبیا و یه‌مه‌نه‌وه ده‌رکه‌وتوون وا بخوێنرێنه‌وه ته‌مه‌نی ڕژێمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ڕوو له کۆتایین.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر ڕۆڵی کورده‌کان له‌و سه‌ر‌هه‌ڵدانه‌ی سوریادا دکتۆر ڕێبوار باس له‌وه ده‌کات ئه‌و نه‌رمیه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر کوردی سوریا نواندویه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌رگیز به‌رده‌وام نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌لئه‌سه‌د له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بمێنێته‌وه.
دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت ئاینده‌ی کورد له سوریای نوێ‌دا ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه کوردیه‌کانی سوریا له ناو خۆیاندا چه‌ندێ ته‌با و کۆکن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:27 خوله‌که.