دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه له دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق پێکبهێنرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شدار بن تیایدا، وه ئه‌گه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه به‌شداری له کابینه‌ی نوێ‌دا نه‌کرد، ئه‌وا حکومه‌ته‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی پێکده‌هێنرێت.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم، دکتۆر نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا ڕیکه‌وتووه له دوا کۆبونه‌وه‌شدا یه‌که‌م خاڵی باسکردن ئه‌وه بووه ئه‌و ڕێکه‌وتنه مۆربکرێت که نۆزده خاڵی هی لایه‌نی کوردیه و شه‌ش خاڵیشی هی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:02 خوله‌که.