کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که هه‌روادێ و قوڵتر و ئاڵۆزتر ده‌بنه‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت کێشه‌کانی کورد له عێراقدا هیچ چاره‌سه‌ریه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ییان بۆ نه‌کراون و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بینرێت که هه‌موو جارێک ئه‌م کێشانه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و جار له دوای جار کێشه گه‌وره‌کانی کورد ده‌بنه قوربانی بۆ هه‌ندێک کێشه‌ی تر که به گرفتی بچوک ناودێریان ده‌کات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کیانی ده‌شڵێت نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێکی هاوبه‌شی کوردانه بۆ کارکردن و کارکردن وه‌ک گروپی سیاسی به‌شێکن له‌و قه‌یرانه‌ی ڕووبه‌ڕووی پێکهاته‌ی کوردی ده‌بێته‌وه له عێراقدا.
سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ده‌ڵێت بۆ خۆی به‌شداری نه‌کردووه چونکه ڕه‌شبینه و ده‌شڵێت له ئێستادا فشاری تورکیا ئێجگار زۆره بۆیه هیواداره کورد نه‌بێت به لایه‌نێک له‌و هێرشه‌ی تورکیا به‌نیازه بیکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:50 خوله‌که.