له عێراق جارێکی تریش باس و خواس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هاتۆته‌وه ئارا‌و هه‌ندێک لایه‌نیش ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی عێراق به ئه‌ڵته‌رناتیڤ ناودێر ده‌که‌ن بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستا ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م گفت و گۆیه هاوڕایی نییه له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و یه‌کێکیش له هۆکاره‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا و ئێران کۆکن له‌سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کیانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له نێوان کورد و به‌غدادا ستراتیژیه‌تێکی کارکردن نییه به‌ڵکو کاردانه‌وه‌یه و هه‌رچ شتێکیش به کاردانه‌وه کرا ئه‌نجامی نابێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:56 خوله‌که.