شۆڕشی یاسه‌مین له وڵاتی تونس ، لاچونی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی پێشوی تونسی به دوای خۆیدا هێنا به شێوه‌یه‌ک که ده‌رفه‌تی بۆ دانوستاندن نه‌هێشته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که. ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌که ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵک که ئێستا وڵاتی میسری گرتۆته‌وه.
دکتۆر مونسیف ئه‌لمه‌رزوقی ، سه‌رۆکی پارتی کۆنگره له‌پێناو کۆماریدا له تونس که ئێستا دانیشتوی فه‌ڕه‌نسایه ده‌ڵێت خاڵی هاوبه‌شی نێوان میسر و تونس بریتین له نه‌مانی ئه‌و به‌ربه‌ستی ترسه‌ی له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بوو، وێنا تۆقێنه‌ره‌کانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت داڕماون.
دکتۆر ئه‌لمه‌رزوقی ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌کان له میسردا قورس ترن ، به‌هۆی سه‌نگیی میسر و ئه‌و فشارانه‌ی هه‌ن و ڕۆڵی ئه‌و وڵاتانه‌ی ترسیان له نه‌مانی حکومه‌تی میسر هه‌یه.
له ئێستادا وه‌ک دکتۆر ئه‌لمه‌رزوقی ده‌ڵێت شه‌ڕی سه‌ره‌کی له میسر و له تونسیش بۆ سه‌پاندنی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌قینه‌یه له‌و ڕوانگه‌یه‌ی لاوانی میسر و تونس داوای دادوه‌ری ، داوای نان ، داوای سه‌روه‌ری و داوای مافی مرۆڤ ده‌که‌ن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆکه‌ی کردووه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ی لێ ئاماده‌کردووه.
ماوه‌ی ڕاپۆرته‌که 5:22 خوله‌که.