هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراقدا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو دۆسێکانی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق و ساڵح موتڵه‌گ، جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بخرێنه کارنامه‌ی کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراقه‌وه ئه‌وا هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌شداری له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا ناکات که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پیویسته هه‌موو لایه‌ک ده‌ست له دۆسێی تاریق ئه‌لهاشمی هه‌ڵگرن و دادگا بڕیاری خۆی بدات و ده‌شڵێت لایه‌نه سیاسه‌کانی عێراق کردویانه به کێشه و ناشبێت هه‌رێمی کوردستان ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هاشمی نه‌چێته به‌رده‌م دادگا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر عوسمان ده‌شڵێت له ئێستادا لیستی ئه‌لعێراقیه پێداناگرێت له‌سه‌ر دۆسێکه‌ی هاشمی و عێراقیه‌ش ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگه ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامه‌کانی نه‌مێنێت زیاتر باس له ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:43 خوله‌که.