دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ نیگه‌رانی خه‌ڵکی عێراق زیاد ده‌کات و خه‌ریکه به ته‌واوه‌تی له ڕێبه‌رانی عێراق نائۆمێد ده‌بن که ناتوانن کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و حکومه‌تێك پێکبهێنن و ئه‌مه‌ریکاش هه‌وڵ و کۆششه‌کانی چڕ کردوونه‌ته‌وه و داوا له لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات په‌له بکه‌ن له پێكهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی. به‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕه‌خنه و ناره‌زایی خه‌ڵکی له په‌رله‌مانی عێراقی له په‌ره‌سه‌ندندایه و یانزه ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له دادگای باڵای عێراقیدا داوایه‌کی قانونی‌یان له دژی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی کاتی په‌ڕله‌مانی عێراقی تۆمارکردووه به وه‌ی که چه‌ند جارێکه داخستنی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی دوواده‌خات.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چووه و هاتنی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێفری فیلتمان بۆ عێراق شته‌که وه‌ستا و خه‌راپتربووه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که.