د. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی جگه له خه‌ڵک به‌شداری کردنی فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران له خۆپیشاندانه‌کان دووا مێخه که له تابووتی موباره‌ک بدرێت.
دکتۆر مه‌حمود له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا گوتیشی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن به ڕۆیشتنی موباره‌ک ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌سته‌وه ئه‌مه چه‌کێکی ڕژێمه‌که‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بترسێنێت، ده‌شڵێت بڕواناکه‌م ئه‌مه ڕووبدات، چونکه ئه‌مه شۆڕشێکی میلله‌تێکه به‌گشتی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:11 خوله‌كه.