سه‌باره‌ت به دابه‌ش کردنی کۆمیته‌کانی په‌رله‌مان و پۆسته وزارییه‌کان و دانانی جێگرانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی سێ جێگر بۆ سه‌رۆک کۆمار زیاده و به ڕای من دۆزینه‌وه‌ی پۆسته بۆ خه‌ڵک که بێگومان ئه‌وه کارێکی هه‌ڵه‌یه و کۆنتڕۆڵکردنی سه‌خت ده‌بێت. ده‌شڵێت له‌و هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی که دایده‌نێن ژن حیسابی زۆر که‌می بۆ کراوه. په‌رله‌مان دیاری کردوه که کۆته‌ی ژن له‌سه‌دا 25 بێت به‌ڵام له دابه‌ش کردنی پۆسته‌کاندا حیسابێکی زۆری بۆ ناکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:21 خوله‌كه.