Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس له‌ باره‌ی بڕیاره‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌دوێت

  • Haider Karim

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس

ڕۆژی شه‌ممه‌ کۆمکاری عه‌ره‌بی بڕیاری دا که‌ ئه‌ندامێتی سوریا له‌ ڕێکخراوه‌که‌ی دا هه‌ڵپه‌سێرێت تا 16 ی ئه‌م مانگه‌ واته‌ تا ئه‌و کاته‌ی سوریا به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات له‌مه‌ڕ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ناو شاره‌کان و ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی سوری. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم وتووێژێکی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عه‌باس نووسه‌رو ڕۆژنامه‌وان له‌ شاری هیوستنی ته‌کساس ئه‌نجام داوه‌.

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌نگاوێکی زۆر گرنگه‌ بۆ ئاینده‌ی سوریا. به‌ڵام ڕه‌ت کردنه‌وه‌و ئیدانه‌ کردنی له‌ لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه‌ شتێکی ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ پیشه‌ی حکومه‌تی سوریا بووه‌ که‌ هه‌رکاتێک شتێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریاش بێت به‌ پیلانی ده‌ره‌کی ناو ده‌بات.

دکتۆر مه‌حمود عه‌باس له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئومێده‌واره‌ له‌شکری سوریا گوێ له‌ داواکه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی بگرێت و چی تر به‌شداری نه‌که‌ن له‌ سه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌رانی سوریا گوتیشی ئه‌مه‌ شتێکی سه‌خته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دارو ده‌سته‌ی ئه‌م ڕژێمه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ر پۆسته‌ به‌رزه‌کانی ئه‌و ڕژێمه‌دا گرتووه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 10:18 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG