دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ئێستا سه‌رۆک باراک ئۆبامای ئۆمێده‌وار کردووه که ده‌توانێت تێرمی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیشی هه‌بێت باری ئابووری ئه‌مه‌ریکایه که ده‌ستی پێکردووه به‌ره‌و ڕه‌هه‌ندێکی باشتر ده‌چێت.
دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ی به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ گه‌ڕێکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گوتی له دوو ساڵی ڕابردوو که باراک ئۆباما سه‌رۆکایه‌تی وه‌رگرت ڕێژه‌ی بێ‌کاری پتر له سه‌دا (10) بوو. ئێستا دابه‌زیووه بۆ له سه‌دا 8.8 . دکتۆر کرمانج گوندی ده‌شڵێت من پێموایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئۆباما له ئێستاوه هه‌تا ساڵی ئاینده دوو سێ خاڵ له‌سه‌تای دیکه به ڕێژه‌ی دوو له سێ له سه‌دا بهێنێته خوار ئه‌وا سه‌رۆکایه‌تی تێرمی دووه‌میشی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:47 خوله‌كه.