Accessibility links

دکتۆر کرمانج: یه‌کێتی ئه‌وروپا ناسنامه‌ی نه‌گه‌تیڤی ئێرانی له‌به‌ر چاوی جیهاندا زه‌قترکرده‌وه

  • Haider Karim

دکتۆر کرمانج: یه‌کێتی ئه‌وروپا ناسنامه‌ی نه‌گه‌تیڤی ئێرانی له‌به‌ر چاوی جیهاندا زه‌قترکرده‌وه

دکتۆر کرمانج: یه‌کێتی ئه‌وروپا ناسنامه‌ی نه‌گه‌تیڤی ئێرانی له‌به‌ر چاوی جیهاندا زه‌قترکرده‌وه

ئێران یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌وه‌ توومه‌تبار ده‌کات که‌ هه‌وڵی ناوزڕاندنی وڵاته‌که‌ ده‌دات به ‌داسه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و ده‌ڵێت یارمه‌تی حکومه‌تی سوریایانداوه‌ له‌ سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی سه‌ربه‌دیموکراسی .

دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له‌زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له‌وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ئاشکرکردنی سێ سه‌رکرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و‌ داسه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌‌سه‌ریاندا، من پێموایه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ ئه‌و گوشارانه‌ی خراونه‌ته‌ سه‌ر ئێران زیاتربوونه‌ و جارێکی دیکه ناسنامه‌ی نه‌گه‌تیڤی ئێرانی له‌به‌ر چاوی جیهاندا زه‌قترکرده‌وه‌ و بێگومان کاریگه‌ری ده‌بێت. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ته‌نیا هه‌رمه‌به‌ست ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ نییه‌ به‌ڵکو تاوانباریشی کردووه‌ که ده‌ستی خستۆته‌ کاری ه‌ڵاتێکی دیکه‌وه‌ که‌خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاپه‌ریون بۆ گۆڕانکاری ڕوه‌وو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیک که‌ من پێموایه‌ ئه‌وه‌ش بۆجۆی له‌که‌یه‌کی دیکه‌یه‌ که‌ ئه‌وروپا له‌ڕێگای ئه‌و گه‌مارۆیه‌وه‌ خستوویه‌تیه‌ سه‌ر نێوچه‌وانی ئێرانه‌وه‌.

دکتۆر کرمانج گوتیشی ئێران به‌په‌رۆشه‌ که‌ یارمه‌تی سوریا بدات چونکه‌ سوریا له‌ناوچه‌که‌ به‌رده‌بازێکه‌ بۆ ئێران وه‌ک لاقێکه‌ که‌ ده‌په‌رێته‌وه‌ بۆ لووبنان بۆ جێگای دیکه‌. دکتۆر کرمانج گوتی پاشان مانه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سوریا هه‌میشه‌ پشتیوانێکی زۆر زڵ بووه‌ بۆ ئێران هه‌تا له‌ نه‌ته‌وه‌ ئه‌کگرتووه‌کانیش جار هه‌بووه‌ سوریا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌نگی داوه‌، له‌ڕێگای سوریاشه‌وه‌ ئێران توانیویه‌تی یارمه‌تی حه‌ماس و حیزبوڵلا بدات، جا به ‌له ‌ناوچوونی حکومه‌تی ئه‌سه‌د ئه‌و لاقه‌ی ئێران ده‌شکێتن و نفوزی له‌ هه‌رێمه‌که‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌. بۆیه‌ ئێران هه‌مووشتێک ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی مانه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:07 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG