Accessibility links

دکتۆر گوندی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هیچ کاتێک هه‌موو هێزه‌کانی خۆی له‌ عێراقدا ناکشێنێته‌وه

  • Haider Karim

دکتۆر کرمانج گوند

دکتۆر کرمانج گوند

له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی وه‌قتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق هه‌وڵه‌کان که‌وتوونه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ یا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان. به‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن چاوه‌ڕاون ده‌کرێت جۆریف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی عێراق بکات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماده‌باشی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراق له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق.

دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له‌ زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌مه‌ریکا هیچ کاتێک هه‌موو هێزه‌کانی خۆی له‌ عێراقدا ناکشێنێته‌وه،‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و هه‌ره‌پاسیه‌ی ئێران له‌به‌ر چاوبگریت که‌ له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یکات، هه‌وه‌ها کۆمه‌ڵی سه‌درییه‌کان که‌ هێزێکی به‌رچاوی سیاسی میلیشیاییه‌ له‌ عێراقدا و ده‌یه‌وێت کوتومت سیاسه‌تی ئێران له‌ عێراق په‌یڕه‌وی بکات. جا له‌حاله‌تێکی وادا من باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌مه‌ریکا به‌ هیچ جۆرێک عێراق به‌جێبهێڵێت که‌ سبه‌ینێ ئێران بێت به‌ئاره‌زووی خۆی ڕه‌فتاری تێدا بکات و نفوزی شیعه‌گه‌رایی له‌ ناوچه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تر زیندوتر بکاته‌وه‌. دکتۆر گوندی ده‌شڵێت ئێستا له‌ ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تکاران ده‌ڵێن کاری ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ دواقۆناغی خۆی و پێویسته‌ ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌ بێت و زیاتریش له‌لایه‌نی بازرگانییه‌وه‌ ته‌ماشابکرێت و بنچینه‌ی بۆ دابرێژرێت. به‌ڵام له‌ هه‌ر حاڵه‌تێکدا بێت من پێموانیه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق بێته‌ ده‌ر تا ئه‌وکاته‌ی ئێران واده‌ست درێژی و هه‌ره‌پاسی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:23 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG