زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان بڕیاره‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به سوریا کاریگه‌ریه‌کی زۆری نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه و هه‌ندێکیش به دووا ده‌رفه‌ت ده‌یبنن بۆ سوریا.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت به ورد بوونه‌وه له ڕه‌وشی سوریا ده‌ده‌که‌وێت رژێمی فه‌رمانڕه‌وا له دوا ساته‌کانی خۆیدایه و دواکه‌وتنی ڕوخانی ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌ی کێ جێی ئه‌و ڕژیمه ده‌گرێته‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر حه‌مه غه‌ریب ده‌شڵێت تا ئێستاش دوو دڵی ئیسرائیل دیاره به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی سوریا، ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی که چه‌ندان ساڵه باری ئاسایشی سنوری ئیسرائیل له‌گه‌ل سوریادا ئارامه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:42 خوله‌که.