پسپۆڕێکی سیاسی له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێی وانییه کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ده‌ڵێت تائێستاش شه‌ڕی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمه‌که‌دا به‌رده‌وامه و به‌بێ لێکتێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:11 خوله‌که.