له لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق واده‌ی تا مانگی نۆ داده‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا پێکهاته‌ی کوردیی له عێراقدا ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی ده‌کات.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له‌و بڕوایه‌دایه بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه پێویست ده‌کات له چوارچێوه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
دکتۆر حه‌مه غه‌ریب ده‌شڵێت به پێداچونه‌وه به ڕه‌وشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بینرێت ڕۆژ له دوای ڕۆژ دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان بوونه‌ته بابه‌ت بۆ ئاڵۆزبوونی زیاتر، هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت بابه‌تی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی مافی چاره‌ی خۆنوسین گه‌وره‌ترن له‌و گرژیانه‌ی له نێوان نێوه‌ند و هه‌رێمدا هه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:22 خوله‌که.