تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامه و زیانی گیانی و ماڵیشی به دوای خۆیدا هێناوه.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و تۆپبارانانه‌ی ئێران ده‌یکات هیچ په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی سنوره‌کانه‌وه نییه و ئێران مه‌به‌ستی سیاسی هه‌یه و ده‌شپرسێت ئه‌ی ئاوبڕینی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له خانه‌قین چ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئاسایشی ناوچه سنوریه‌کانه‌وه هه‌یه؟
دکتۆر کاوه مه‌حمود له‌میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:17 خوله‌که.