پێده‌چێت ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له نێوان هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه‌دا هه‌ن ڕووه‌و بن به‌ست بڕوات، به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه بڕیاریان دا به‌شداریکردنیان له کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌ماندا ههڵبسهپێرن.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ئاماژه‌ن که عێراق ڕووه‌و ئاینده‌یه‌کی نادیار ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م ئاڵۆزیانه به‌رده‌وام بن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر حه‌مه غه‌ریب ده‌شڵێت ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق خۆی له بارودۆخێکی ئاڵۆز و قه‌یراناویدا دروست بوو بۆیه ناکرێت هه‌رهیچ نه‌بێت له ئێستادا ته‌نانه‌ت گردبوونه‌وه‌یه‌کی نیشتیمانیش بتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بکات مه‌گه‌ر وه‌ک ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ستێکی زۆر به‌هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناو چارهسهرکردنهکهدا نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:21 خوله‌که.