دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت کێشه‌ی سوریا تابڵێی ئاڵۆزه به به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانێتی شیعه له ناوچه‌که‌دا و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێشهاته‌کانی سوریا ، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئێران و سوریا و حیزبوڵادا هه‌یه و هه‌ر بۆیه‌شه ده‌یانه‌وێت کار له سوریادا بکه‌ن تا ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان به‌و شێوه‌یه بێت که خۆیان ده‌یانه‌وێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر مه‌نتک باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر یارمه‌تیه‌کانی ئێران نه‌گاته حیزبوڵای لوبنان به‌هۆی ئه‌گه‌ری که‌وتنی حکومه‌تی سوریاوه ئه‌وا کاریگه‌ریه‌کی ئێجگار ترسناکی ده‌بێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:53 خوله‌که.