له هه‌نگاوێکدا به‌ره‌و وه‌ک ده‌گوترێت چاکسازی له میسردا ، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارتی نیشتیمانی دیموکراتی فه‌رمانڕه‌وا له میسر ده‌ستیان له پۆسته‌کانیان کێشاوه‌ته‌وه.
له به‌راییدا سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ناو و له ده‌ره‌وه‌ی میسریش ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد که حوسنی موباره‌کیش وه‌ک سه‌رۆکی پارتیه‌که ده‌ستی له سه‌رۆکایه‌تی پارتی نیشتیمانی کێشاوه‌ته‌وه ، به‌ڵام دواتر هه‌واڵی جۆراو جۆر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یه‌ی موباره‌ک بڵاوکراونه‌ته‌وه ، هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان نکوڵییان له‌و هه‌واڵه کردووه
دکتۆر جه‌مال عه‌بدولجه‌واد ، سه‌رۆکی نێوه‌ندی ئه‌لئه‌هرام بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی بنکه له قاهیره ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک موباره‌ک هه‌نگاوێکی له‌و بابه‌ته بنێت به‌هایه‌کی گرنگی سیاسیانه‌ی ده‌بێت ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی یه‌کێکه له داواکانی ئۆپزسیۆنی سیاسی میسر.
دکتۆر عه‌بدولجه‌واد ده‌شڵێت بێگومان هه‌نگاوێکی له‌و بابه‌ته‌ی سه‌رۆک موباره‌ک ناتوانێت بۆ نمونه خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریر دڵنیا بکاته‌وه ، به‌ڵام کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌ی داوای دوورکه‌وتنه‌وه ده‌که‌ن له هه‌موو جۆره ئاژاوه‌یه‌ک و داوای سه‌قامگیری ده‌که‌ن چونکه ترس و نیگه‌رانیان هه‌یه له‌وه‌ی لا ئاکامی ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه ، دیکتاتۆریه‌تی له‌شکریی یان وه‌ک ده‌ڵێت دیکتاتۆریه‌ت و فاشیزمی ئیسلامی بێته ئاراوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌مال عه‌بدولجه‌واد ، سه‌رۆکی نێوه‌ندی ئه‌لئه‌هرام بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:16 خوله‌که.