ڕۆژی 12 ی 6 له تورکیا هه‌ڵبژاردنی گشتیه و زۆرێک له ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کانیش له وڵاته‌که‌دا ئاماژه به پێشه‌نگی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا ده‌که‌ن.
دکتۆر جه‌بار قادر، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی ئاکه‌په یانی به‌رده‌وامی دان به‌و ڕه‌وته سیاسیه‌ی له ساڵی 2002 ه‌وه له تورکیادا ده‌ستی پێکردووه.
دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت ، له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردندا ، گوتاری ناسیۆنالیستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و یاوه‌رانی زۆر توند بووه تا بتوانێت ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌هه‌په به‌لای ئاکه‌په‌دا ڕابکێشێت و هه‌روه‌هاش ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێگه‌یشتن له‌و ڕاستیه‌ی که ئاکه‌په وه‌ک جاران له ناوچه کورد نشینه‌کانی تورکیادا ده‌نگی زۆر ناهێنێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌باردا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.