ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ سه‌ردانێکی دوو ڕۆژی گه‌یشتۆته تاران پایته‌ختی کۆما‌ری ئیسلامی ئێران. وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجامدانی وتووێژه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆما‌ری ئیسلامی.
وا بڕیاره له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ، ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران‌دا کۆببێته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم / سوید ، ده‌ڵێت پێم وایه سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا په‌یامێکی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی وزه‌ی پێیه بۆ تاران، هه‌ر بۆیه پێشوازی ئێرانیه‌کان له سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له ئاستێکی نزمدا بوو ، که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌بوایه سه‌رۆکی ئێران له پێشوازیدا بوایه نه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌ش واتای سیاسی خۆی هه‌یه.
دکتۆر حسێن خه‌لیقی ده‌شڵێت کۆما‌ری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ک کێشه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه و تاران خۆشحاڵیش نییه تورکیا ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا و ناوبژی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا بکات له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
دکتۆر خه‌لیقی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به‌شێکی تر و ته‌وه‌رێکی تری گفت و گۆکان له تاران له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بن که په‌یوه‌ندییان به کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه هه‌یه ، هه‌روه‌هاش دۆسێکانی په‌که‌که و پژاکیش باسده‌که‌ن.
ئێران پێداده‌گرێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه و هه‌رچی ڕۆژئاواشه له‌و بڕوایه‌دایه ئێران به نهێنی سه‌رقاڵی دروستکردنی بۆمبی ناوکییه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر حسێن خه‌لیقی سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:16 خوله‌که.